بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە دیدارێکدا لەگەڵ کاربەدەستانی وڵات، باڵوێزی وڵاتانی ئیسلامی و کۆمەڵێک کەس لە چین و توێژە جیاوازەکان، بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان، هاوکات بە بەرز نرخاندنی ئامادەبوون و بەشداریی سەرسوڕهێنەری گەلی ئێران لە ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانی قودس وتیان: سوپاسی ڕاستەقینەی میللەت بە هەوڵی بەردەوامی بەرپرسان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ڕێکخستنی ئەو هەوڵانە بەدی دێت.
ڕێبەری شۆڕش پرسی غەززەی بە پرسێکی بێ یەک و دوو و لە لووتکەی پرسەکانی جیهانی ئیسلامی و پێویستی بە هەستی بەرپرسیارێتی هەمووان ناوبرد و زیادیان کرد: دڵی گەلان، تەنانەت گەلانی ناموسڵمانیش لەگەڵ ستەملێکراواندان لە فەلەستین و غەززە.
وتیشیان: ڕێپێوانی ناوازەی ڕۆژی قودس بزووتنەوەیەکی سیاسی و نێودەوڵەتی سەرسوڕهێنەر بوو کە بە پێی ڕاپۆرتی کەسانی شارەزا، بە ئامادەبوونی قەرەباڵغی چڕ و زیاتر لە ساڵانی ڕابردوو، بە مانا ڕاستەقینەکەی گۆڕا بۆ هاوارێکی گشتی.
ڕاشیانگەیاند: دڵی گەلان، تەنانەت گەلانی نا موسڵمانیش لەگەڵ ستەملێکراوانی فەلەستین و غەززەیە، ئەمەش بە بەڵگەی ڕێپێوانە بێ وێنەکانی ئەفریقا، ئاسیا، ئەوروپا و تەنانەت خودی ئەمریکاش لەدژی تاوانەکانی زایۆنیستەکانە.
وتیشیان: یارمەتی هەندێ وڵات بە ڕژێمی زایۆنی و بەهێزکردنی بناغە لاوازەکانی ڕژێمی زایۆنی هەم خیانەتێکن لە ئوممەتی ئیسلامی و هەم خیانەتێک لە ئەو وڵاتانە خۆیان کە یارمەتیدەرن، چونکە ئەم یارمەتیدەرانە لە ڕاستیدا یارمەتی لەناوبردنی خۆیان دەدەن.
ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی زیادیان کرد: ئەو ڕاستییەی کە پرسی فەلەستین بووە بە یەکەم پرسی جێی سەرنجی گەلان، سەرەڕای کۆنترۆڵی درێژخایەنی زایۆنیستەکان بەسەر میدیاکانی جیهان و ڕێگریکردنیان لە گواستنەوەی دەنگ و پەیامی فەلەستین، ئاماژەیە کە پێشهاتی نوێ لە جیهانی ئیسلامیدا دێتە ئاراوە و وتیاۆ: سەرەڕای هەستکردن بە بەرپرسیارێتی گەلان بەداخەوە حکومەتەکان ئەرکەکانیان جێبەجێ ناکەن.
ڕێبەری جەختیان کردە سەر پێشنیار و چاوەڕوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێرا بۆ پچڕانی پێوەندی سیاسی و ئابووری دەوڵەتانی ئیسلامی لەگەڵ ڕژیمی زایۆنی و جەختیان لەوە کردەوە کە ئەگەر ڕیفراندۆم لە وڵاتانی ئیسلامی بەڕێوە بچێت، ئەم چاوەڕوانییە لەسەر هەموو گەلانی موسڵمانە.
ئاماژەشیان دا کەمترین چاوەڕوانی ئەوەیە کە حکوومەتەکانی وڵاتانی ئیسلامی بەشێوەیەکی کاتی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی ببڕن و هاوکارییان نەکەن تا ئەو کاتەی تاوانەکان بەردەوامە.
Your Comment